چاویارنیوز _ پرۆیسۆرێک چەند زانیاریەک لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی ته‌وتین و راده‌ستكردنی نەوت ڕووندەکاتاوەو دەڵێت: نزیكه‌ی له 60% پشكی نه‌وتی هه‌رێم، وەک پێشتر باسمانکرد له‌ده‌ست كۆمپانیا بیانیه‌كانی ”ئه‌پیكۆر”ه نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم؛ هەر بۆیە هەموو ڕێککەوتنەکان بەبێ ئەوان لەگەڵ بەغدا شکستی دەهێنا.
ڕەعد ڕەفعە پرۆفیسۆر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: پێشهاتێكی نوێ هاته‌پێش، ئه‌ویش واژۆكردنی كۆنوسی لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌رێم وبه‌غدا بوو، ئه‌و واژۆیه هه‌نگاوێكی نوێ بوو بۆ ده‌رچوونی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هاوكێشه‌ی گرێبه‌سته نەوتییەکان، به‌جۆرێك ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی دۆسیێی نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا كردووه، له‌مه‌ودوا عێراق راسته‌وخۆ مامه‌ڵه و دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كات وهه‌ر ئه‌وانیش بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كات و بڕ و گرێبه‌ستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، تائێستاش ڕوون نیە بەغدا و کۆمپانیاکان دەگەنە ڕێکەوتن یان نا.
وتیشی ئێستا كاری چه‌ند لیژنەیهكی تری هاوبه‌ش ماوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بابهتهكان، کە پەیوەندیان بۆ دۆسیەی موچەوە هەیە، گرنگترینیان: لیژنه‌ی پۆڵێنكردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و ودیاریكردنی پشكی به‌غدا وهه‌رێم له‌و داهاته. كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ش چەقیوە، چونکە حکومەتی هەرێم ڕازی نیە نیوەی هەموو داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
هەروەها، لیژنه‌ی ته‌وتینی مووچه كه (90) رۆژی بۆ دانراوه، نزیكه‌ی دوو مانگ زیاتری ماوه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی. ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشیه تا ئێستا لیژنه‌كه‌ی به‌غدا هه‌ر داكۆكی كردوه له ته‌وتینكردنی مووچه وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هاتوه، پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێمیشی ره‌تكردۆته‌وه بۆ پرۆسه‌ی “هه‌ژماری من” به‌و شێوه‌ی ئێستا هه‌یه.
ده‌رچوونی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هاوكێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: ئێستا كاری چه‌ند لیژنەیهكی تری هاوبه‌ش ماوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بابهتهكان، کە پەیوەندیان بۆ دۆسیەی موچەوە هەیە.

No Comment! Be the first one.