چاویارنیوز – عێراق له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و ته‌وتین و داهاتى ناوخۆ مه‌رجى دیكه‌ى زیادكردووه و حکومەتی هەرێمی کوردستان سهرجهمیانى ره‌تكردۆته‌وه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كان، حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆتۆماركردن له پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من، به‌ڵام پێویسته ئه‌و بانكانه‌ى به‌شدارن له پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من پێویسته له بری وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن بانكى رافیده‌ینه‌وه پارەدار بكرێن و پاره بخرێته سهرحسابیان پاشان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكردۆته‌وه ئه‌مه به واتاى كۆتایهاتنى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت.
زانراویشە، مه‌رجێكى دیكه ئه‌وه‌یه حكومه‌تى عێراقى ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى و كۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ڵى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرین، به‌ڵام دواى هه‌نارده‌كردن چه‌ند بڕه نه‌وت له بازارى جیهانى فرۆشرا ته‌نها ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه وه‌ك داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌و مه‌رجه‌ش له لایه‌ن هه‌رێم ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، حكومه‌تى عێراقى داواى 74 جۆر له كرێ و رسومات وه‌ك داهاتى ناوخۆ له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له كاتێكدا ته‌نها 11 جۆر له كرێ و رسومات و باج به‌پێى یاسا له عێراق وه‌رده‌گیرێن و سه‌رجه‌م جۆره‌كانى دیكه به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كانى هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن و له عێراق بوونى نییه.
No Comment! Be the first one.