چاویارنیوز _ د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، بەڵام کۆبوونەوەی یەکشەممان ئیستیسنائییە “نائاساییە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت : پێویستە ئەمڕۆ راپۆرتی لیژنەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
هەر تایبەت بەو بابەتە، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە كە بتواندرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بابەتی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە، چونكە بابەتی نەوت كۆتایی هاتووە و ئەوەی ئێستا ماوەتەوە جۆری ئەو داهاتانەیە كە دەبێت هەرێم بە بەغدای بدات.
د.نەرمین مەعروف:
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئیستیسنائییە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: پێویستە ئەمڕۆ راپۆرتی لیژنەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

No Comment! Be the first one.