چاویارنیوز ـــ “تێرێنس ستامپ” ئەکتەری دیاری ڤێرژنی سەرەتاییەکانی فیلمی سوپەرمان لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تێرێنس ستامپ لە لەندەن لەدایک بووە و ساڵانی سەرەتای ژیانی بە سەیرکردنی فیلمەکانی ئەمەریکا بەسەر بردووە و خەونی بەوەوە دیبوو کە ڕۆژێک وەک ئەستێرەکانی سینەما بێت. ناوبراو توانی بەخششی خوێندن لە ئەکادیمیای هونەری درامی “وێبەر دۆگلاس” بەدەست بهێنێت. لە دووەم ساڵی خوێندنیدا، لە کاتی تاقیکردنەوەی نواندندا، “پیتەر ئوستینۆڤ” ئەوی هەڵبژارد بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی بیلی بەد (1962). ئەم فیلمە نەک تەنها یەکەم دەرکەوتنی سەرسوڕهێنەری بوو لە سینەمادا، بەڵکو یەکەم و تاکە کاندیدی ئۆسکاری لە ساڵی 1962 بەدەستهێنا و ئەم سەرکەوتنە سەرەتای ناوبانگی نێودەوڵەتی تێرێنس بوو.
ناوبراو ڕێگای پڕوفشناڵی خۆی بە هاوکاری لەگەڵ دەرهێنەرە مەزنەکان جیهان درێژە پێدا دەرهێنەرانێ وەک ویلیام وایلەر (کۆکەرەوە، 1965)، جۆزێف لۆسی (مۆدێستی بلەیز، 1966)، جۆن شلێسینگەر (دوور لە قەرەباڵغی تووڕە، 1967)، کێن لۆچ (مانگای هەژار، 1967)، و پیەر پاولۆ پازۆلینی (تیۆریاما، 1968)، پاشان پشوویەکی لە سینەما وەرگرت و سەرقاڵی گەشتی جیهانی بوو، بەڵام گەڕانەوەی بۆ سینەما لەگەڵ دەرکەوتنی لە چەندین فیلمی جۆراوجۆر بوو، لەوانە: سوپەرمان (1978)، چاوپێکەوتن لەگەڵ پیاوانی نائاسایی (1979)، سوپەرمان 2 (1980)، لێدان (1984) – کە مەدالیای گەورەی ڤێرمیلی لە پاریس وەرگرت – هەڵۆکانی دادپەروەری (1986)، سیسیلی (1987). ڤوول ستریت (1987)، چەکی گەنج (1988)، نەتەوەی بیانی (1988)، سەرکێشییەکانی پریسیلا، شاژنی بیابان (1994)، ڤالکیری (2008)، و گۆرانی تەواو نەکراو (2012). “تێرێنس ستامپ” هەروەها دوو بەرگی یەکەمی ژیاننامەکەی بە ناوی “ئەلبومی پووڵ” بڵاو کردەوە کە ستایشی زۆری لێ کرا و بوو بە پڕفرۆشترین کتێب.
No Comment! Be the first one.