چاویارنیوز _ بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی باس لەوەدەکات، نابێت هاووڵاتیان واتێبگەن کە کارەبای 24 سەعاتی لە هەرێمی کوردستان مانای ئەوەیە کارەبا ناکوژێتەوە.
غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی فشاری زۆری کارەبای 24 سەعاتی لەسەر گۆڕەرەکان، دووچاری بڕانی کارەبا دەبینەوە و لەوکاتەشدا، مۆلیدەکان پێویستن بۆ دانیشتووانی ناوچەکان.
وتیشی: لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی کەمیی فشار لەسەر گۆڕەرەکان، ئەم گرفتەمان کەمتر رووبەڕووبووەتەوە.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی:
کارەبای 24 سەعاتیش ئەگەری بڕاندنی هەیە
بەهۆی فشاری زۆری کارەبای 24 سەعاتی لەسەر گۆڕەرەکان، دووچاری بڕانی کارەبا دەبینەوە.

No Comment! Be the first one.