چاویارنیوز _ سبەینێ سێشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتەکەی سودانین کۆدەبنەوە و بڕیارە لەکۆبوونەوەکەدا پرسی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن.
لەو بارەیەوە، ئەحمەد عیساوی سەرکردە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێمە بەردەوام داوامان لە حکومەت کردووە مووچەکان بنێرێت، چونکە فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکی سەرەکین لە کۆمەڵگەی عێراقیی و ئەوان هیچ تاوانێکیان نییە تاوەکو مووچەیان پێنەدرێت.
وتیشی: ئەگەر گرفتێک لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا هەبێت پێویستە چارەسەری بکەن و مووچەکان بنێرن.
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم دەدات
ئەحمەد عیساوی سەرکردە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی چێوارچێوەی هەماهەنگیدا، چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

No Comment! Be the first one.