چاویارنیوز _ حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دەڵێت: دابینكردنی مووچه‌ی كارمهندانیهتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ئەولەویەتی هەر حکومەتێکە، كه ئه‌وه‌ی كرد ئینجا ئه‌گه‌ر بودجه‌ی زیاده به‌رده‌ست بوو ته‌رخانی ده‌كات بۆ پرۆژه‌كان و جاده و بانه‌كان، ته‌نها حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی بیری نیه مووچه‌یه.
وتیشی: ده‌بینین رۆژانه به‌تایبه‌تی له سنووری هه‌ولێر و دهۆك پرۆژه‌ی جیاواز له بواره‌كانی رێگاوبان یان گه‌شتیاری و هتد ده‌كرێته‌وه و وێنه‌ی ده‌گیرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه كه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه ته‌نها چونكه خۆیان قازانجی لێده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یش خۆی پێوه با بده‌ن و بڵێن كوردستان له ناوچه‌كانی تری عیراق پێشكه‌وتووتره.
ئاماژە بەوەدەکات، ئه‌و خۆبادانه كاتێك جوانه و لێیان دێت ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دابین كردبێت و تێریان كردبن.
حاکم شێخ لەتیف باس لەوەشدەکات، بڕێكی زۆری بودجه بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌ست و پێوهندهكانیان سه‌رف ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش هه‌موو وه‌ك وتم له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه ڕاشیگەیاند، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت حكومه‌ت له پێشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان دابین بكات له‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی، ئینجا ئه‌وه‌ی زیاد بوو ته‌رخانی بكات بۆ پرۆژه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌مان (به‌رپرسانی هه‌رێم) به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان برسی كردووه و موچه‌كانیان ناده‌ن و پرۆژه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حاکم شێخ لەتیف:
بەرپرسانی هەرێم بیریان لای مووچەو مووچەخۆرنییە
حاکم شێخ لەتیف باس لەوەدەکات، بڕێكی زۆری بودجه بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌ست و پێوهندهكانیان سه‌رف ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش هه‌موو وه‌ك وتم له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.

No Comment! Be the first one.