چاویارنیوز _موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی مانگانە (8 ترلیۆن) دینار وەكو موچەی دابین دەكات بۆ فەرمانبەرو خانەنشینان و ئەوانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێت
باس لەوەشدەکات: ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن گەیشتوەتە زیاتر لە (4 ملیۆن و 200 هەزار) فەرمانبەر و ژمارەی خانەنشینان زیاتر لە (3 ملیۆن) خانەنشینە و ئەوانەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە زیاتر لە (3 ملیۆن) كەسە و كۆی گشتی ئەوانەی مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن دەگاتە (10 ملیۆن 500 هەزار) سودمەند، موچەی ئەم سێ توێژە تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ بەتەواوەتی مسۆگەرە، بەوپێیەی داهاتی نەوت مانگانە زیاتر لە (6 ملیار) دۆلارە.
No Comment! Be the first one.