چاویارنیوز _ لە ڕوبەڕوبونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و چەكدارانی سەر بە لاهور جەنگی بورهان، سەرۆكی بەرەی گەل، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ كەسیش برینداربون.
بەگوێرەی زانیاریەكان ، لە ڕوبەڕوبونەوە و پێكدادانەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی نێوان هێزە ئەمنیەكان و چەكدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی، سێ كارمەندی هێزە ئەمنیەكان گیانیان لەدەستداوە و ١٧ كەسیش برینداربون و زیانێكی زۆر ماددی بەر هۆتێل لالەزار و بیناكانی دەوروبەری كەوتوە و جگە لەوەش زیاتر لە شەش ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی سوتاون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی لە هۆتێل لالەزار نزیكبونەوە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی كە لەلایەن دادوەرەوە دەرچوە، دوای چوار كاتژمێر لاهور شێخ جەنگی و دو برای دەستگیركران.
لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکرا / سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی لە هۆتێل لالەزار نزیكبونەوە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی كە لەلایەن دادوەرەوە دەرچوە، دوای چوار كاتژمێر لاهور شێخ جەنگی و دو برای دەستگیركران.

No Comment! Be the first one.