چاویارنیوز _ سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئەمە دەقەکەیەتی:
بەداخ و حەسرەتەوە شەوی رابردوو لە سلێمانی بەدیار پێشهاتێکی نەخوازراوی ناخۆشەوە بووین، لەم کات و ساتەدا کە هاوڵاتیان چاوەڕێی مووچە و سەقامگیری بژێوی بوون و میللەتەکەمان لەبەردەم چەندین تەحەدیاتە، کەی ڕەوایە ناسەقامگیری ئەمنی بۆ زیاد بکرێ و خوێنی رۆڵەی میللەتەکەمان بڕژێت، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە، دەخوازین پەنا بۆ یاسا و دادگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان.
No Comment! Be the first one.