چاویارنیوز _ پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سلێمانییەوە وتی: بەو هیوایەن لەهیچ دۆخێكدا؛ خوێنی كورد بەدەستی كورد؛ نەڕێژرێت.
دوای ئاساییبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ قوربانیانی رووداوەكەی لالەزار بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەهیوای ئەوەی یاساسەروەریی و لێكتێگەیشتن و ئاشتیی جێی هەر بژاردەیەكی تر بگرێتەوەو، لەهیچ دۆخێكدا؛ خوێنی كورد بەدەستی كورد؛ نەڕێژرێت.
پارێزگاری سلێمانی لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا دەڵێت: پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ هەموو ئەو ئازیزانە؛ دەردەبڕین، كە لە پێكدادان و ڕوداوە نەخوازراوەكانی شەوی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆدا؛ بوونە قوربانیی.
ڕاشیگەیاند: داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و جێگایان؛ بەهەشت بێت، ئومێدی چاكبوونەوەی خێرا بۆ هەموو بریندارەكان دەخوازین.”
هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێكی هاوخەمی بۆ قوربانیانی رووداوەكەی لالەزار بڵاوكردەوە
پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێکدا دەڵێت: پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ هەموو ئەو ئازیزانە؛ دەردەبڕین، كە لە پێكدادان و ڕوداوە نەخوازراوەكانی شەوی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆدا؛ بوونە قوربانیی.

No Comment! Be the first one.