چاویارنیوز _ وەفدێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی تەکنیکی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆدەبنەوە بۆ درێژەدان بەگفتوگۆکانیان لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ کە کومەتی هەرێم داوای کەمکردنەوەی دەکات.
سەرچاوەیەکیش لە وەفدی هەرێم دەڵێت: ئەگەرچی بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شهش دراوە، بەڵام تا حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەو مەرجانەی عێراق دایناوە، مووچە سەرفناکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بهغدا سێ مەرجی داناوە بۆ هەرێم لەبەرامبەر ناردنی مووچەدا کە ئەوانیش بریتیین لە (مهرجى تەوتین و ڕادەستکردنی داتای فەرمانبەران، ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار وەک نیوەی داهاتی ناوخۆ).
وەفدێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە، بۆ تەواوکردنی وردبینی ڕێککەوتنی نێوانیشیان، وەفدێکی هەرێم گەیشتۆتە بەغدا.

No Comment! Be the first one.