چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: هەموو هەنگاوێک بۆ چەسپاندنی یاسادەنێین.
ڕاشیگەیاندووە، سلێمانی وەکچۆن هەمیشە بە شاری ئازادیی کاری سیاسی و ئازادیی رادەربڕین ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.
قوباد تاڵەبانی لە دیدارێکیدا لەگەڵ نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق دەڵێت “باسمان لە پێویستیی سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد و جەختمان کردەوە رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە”.
جەخت لەوە دەکاتەوە، روونیشمان کردەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت.
هەموو هەنگاوێک بۆ چەسپاندنی یاسادەنێین
قوباد تاڵەبانی باس لە ڕووداوەکەی لالەزار دەکات
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: سلێمانی وەکچۆن هەمیشە بە شاری ئازادیی کاری سیاسی و ئازادیی رادەربڕین ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە.

No Comment! Be the first one.