چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان کرد و لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆسێکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد، لەوانە ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە شایستە داراییەکان و ڕەنگدانەوەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنیان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم، جگە لە تاوتوێ کردنی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی لە سەرتاسەری عێراق، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی گونجاوی داوە، بۆ پرسی شایستە داراییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان لە هەرێم و جەختیشی لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ناکۆکییەکان ببنە بارگرانی بەسەر هاووڵاتیانەوە، چ لە هەرێم بێت یان لە پارێزگاکانی تر.
سودانی باسی مووچەی کرد
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری کوردستان کۆبوونەوەو هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆسێکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد، لەوانە ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە شایستە داراییەکان.

No Comment! Be the first one.