چاویارنیوز _ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە قەیرانی ئاو و پیسبوونی ئاو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کرد دۆسییەی ئاوی عێراق لە ململانێ و یەکترشکاندنی سیاسی دووربخرێتەوە.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، سەبارەت بە قەیرانى ئاو و پیسبوونى، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى “ئێکس” ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێـت: دوای قەیرانی کارەبا لە عێراقدا، ئێستا ترس لە قەیرانی پیسبوونی ئاو زیادى کردووە، ئاو دۆسییەکى مرۆییە و ناتوانرێت بێدەنگیی لێبکرێت.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای کرد، لەم دۆسییەیەدا ململانێی سیاسی بەلاوە بنرێت و دەست لە بڵاوکردنەوەی درۆ و یەکترشکاندنی سیاسی هەڵبگیرێت.
جێگەى ئاماژەیە، دەوڵەتى تورک پشکى ئاوى عێراقی گرتووەتەوە، ئەمەش زیانى زۆرى بەهەموو کەرتەکانى عێراق گەیاندووە، بووەتە هۆى ئاوارەبوونى دانیشتوانى هۆڕەکانى باشوورى عێراق، هەروەها قەیرانى ئاوى لە بەشێکى شارەکانى ناوەڕاست و باشووى وڵات درووست کردووە.
موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڕێبەری ڕەوتی سەدر، سەبارەت بە قەیرانى ئاو و پیسبوونى، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى “ئێکس” ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێـت: دوای قەیرانی کارەبا لە عێراقدا، ئێستا ترس لە قەیرانی پیسبوونی ئاو زیادى کردووە.

No Comment! Be the first one.