چاویارنیوز _ جارێکی دیکە مەترسی یەخەی جوتیارە کوردەکانی گوندی تەپەسەوزی گرتۆتەوەو عەرەبە هاوردەکان بونەتە هەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی گوندە کوردنشینەکانی سنوری خورماتوو، کە دوایین گوندی کوردنشینە لەسەر سنوری قەزاکە، عەرەبە هاوردەکان لەڕێگەی سکاڵای یاساییەوە داوای دوو ههزارو 500 دۆنم زەوی دهكهن، ئهو زهویانهش كورد بهموڵكى خۆیى دهزانن.
لەبارەی کەشەکەیشەوە، بەدر فەحل پارێزگاری سەڵاحەدین لەگەڵ وەفدێکی جوتیارە عەرەبی گوندەکانی حلێوە و ئەلبو حەسەنی سنوری قەزای خورماتوو کۆبوەوە، پێی ڕایگهیاندوون: چەندینجار لەگەڵ جوتیارانی کوردو عەرەبی سنوری قەزاى خورماتوو کۆبوینەوە، دواینجار پێش ماوەیەک مۆڵەتی دوو ھەفتەم بەجوتیارانی کوردو عەرەبدا هەر لایەنێکیان بەڵگەنامەو نوسراوی فەرمی دادگامان بۆ بهێنن سەبارەت بەزەویو زارەکانیان، دواجار جوتیارانی عەرەب نوسراوی فەرمی دادگایان هێنا کە دەیسەلمێنن زەوییەکان موڵکی ئەوانەو جوتیارە کوردەکان تائێستاش هیچ نوسراوو بەڵگەنامەیەکی فەرمی دادگایان نەهێناوە کە بیسەلمێنن زەویەکان هی ئەوانە”.
باسی لەوەس کردووە، ئێمە بڕیارماندا ڕێکاره یاساییەکان جێبەجێبکەینو زەوییەکان بگەڕێنینەوە بۆ جوتیارانی عەرەب، چونکە بەنوسراوی دادگا زەوییەکان موڵکی ئەوانەو ھێزە ئەمنییەکان ڕادەسپێرین بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا”.
دانیشتوانی كوردى گوندەکەش دواى پهیامهكهى پارێزگارى سهڵاحهدین هۆشداریدهدهنو دهڵێن: زەوییەکان موڵکی بابو باپیرانمانەو بەهیچ شێوەیەکیش دەستبەرداری خاکەکەمان نابین، با بێنو بمانکوژن، با دەستگیرمان بکەن، کێشەمان نییە.
عەرەبەکان کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروستدەکن
عەرەبە هاوردەکانی گوندی تەپەسەوز کە دوایین گوندی کوردنشینە لەسەر سنوری قەزای خورماتوو، دەیانەوێت بە هێزی سوپا، زەوی کورد داگیربکەن.

No Comment! Be the first one.