چاویارنیوز – پرۆفیسۆر د.ڕەعد ڕەفعە ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی تی بی ئای دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت.
وتیشی: لەسلێمانی تەنها دوو ئامێری ئەی تی ئێم دابینکراوە بۆ نزیکەی 10000 مووچەخۆری سلێمانی، ئەگەر هاتوو هەر مووچەخۆرێک تەنها 3 خوولەکی پێویست بێت بۆ راکێشانی مووچەکەی، ئەوا بەلایەنی کەمەوە مووچەخۆرانی سلێمانی پێویستیان بە 10 رۆژ هەیە بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان.
باس لەوەشدەکات: پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە کە بانکی تی بی ئای وەڵامی تەلەفۆنەکانیان ناداتەوە. ئەی ئەگەر ئەو بانکە حسابتان بۆ ناکات، بۆچی ئاوا عەوداڵیانن؟
پرۆفیسۆر د.ڕەعد ڕەفعە:
بەبانکیکردن یان بەزەحمەتکردن؟
پرۆفیسۆرێک پێیوایە: بەبانکیکردن واتا زەحمەتکردنی کارەکە لەسەر مووچەخۆر، دەڵێت:لەسلێمانی تەنها دوو ئامێری ئەی تی ئێم دابینکراوە بۆ نزیکەی 10000 مووچەخۆری سلێمانی

No Comment! Be the first one.