چاویارنیوز _ ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەفرۆشێت.
کازم توكی ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران وتی: لە كاتێكدا سەرجەم بۆرییە نەوتییەکانی عێراق بەپێی سیستمی پێوەر کاردەکەن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، عێراق و ئێران بە ئاڵوگۆڕی نەوتهەڵگر تۆمەتبار دەکات.
ڕاشیگەیاند: هەرێمی کوردستان رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت بە بەرچاوی گەنجینەی ئەمریکاوە بە قاچاغ رەوانە دەكات
ئەو ئەندامە دەڵێت: لیژنەکانی وەزارەتی نەوت ناتوانن بچنە ناو کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوە.
هەرێم ڕۆژانە نەوتی قاچاغ دەفرۆشێت
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: هەرێم ڕۆژانە نەوتی قاچاغ دەفرۆشێت و لیژنەکانی وەزارەتی نەوت ناتوانن بچنە ناو کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوە.

No Comment! Be the first one.