چاویارنیوز _ ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگی ئابووری و یاسایی، سەبارەت بە دۆسییەی داهاتە نانەوتییەكان و هەناردەكردنەوەی نەوت دەكات.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكان تاووتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا، بڕیارەكانی كۆبوونەوەی رۆژی نۆی ئەیلوولی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەخرێنەڕوو. هەروەها، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە پێشنیارەكانیان بۆ جێبەجێكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە، ژمارە (38)ی ساڵی 2007، تاووتوێ دەكرێت.
تەوەرێكی تری گرنگی كۆبوونەوەكە بریتییە لە خستنەڕووی راسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ ئەو پێشینە و قەرزانەی كە تایبەتن بە بوژاندنەوەی كەرتەكانی خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێبوون و گەشتیاری. لەكۆتاییدا، وەك هەنگاوێك لە چوارچێوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی، وەزارەتی دارایی چەند پێشنیار و راسپاردەیەك بۆ یەكخستنی رێكار و رێنماییەكانی باج و رێژەكانیان لەنێوان دامەزراوەكانی هەردوو حكومەتدا دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو لەم چوارچێوەیەدا، بڕیارەكانی كۆبوونەوەی رۆژی نۆی ئەیلوولی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەخرێنەڕوو. هەروەها، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە پێشنیارەكانیان بۆ جێبەجێكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە، ژمارە (38)ی ساڵی 2007، تاووتوێ دەكرێت.

No Comment! Be the first one.