چاویارنیوز _ جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیازێکی ناڕەزایەتی خستە بەردەم تەواوی پەرلەمانتارانی بەریتانیا تا سەرنجیان ڕابکیشێت بۆ پشتیوانی پەرلەمانی بەریتانیا لە رۆژنامەنووس شيروان شێروانی و داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکات پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکات بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی شێروان شێروانی و ڕێگەدان بەگەڕانەوەی بۆ ژیانی ئاسایی و یەکگرتنەوەی لەگەڵ خێزان و مناڵەکانی بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: نیگەرانین لەوەی کە یاسا و سیستمی دادوەری وەک ئامرازێکی زاڵبوون بەکاردەهێنرێن دژی نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، سەرکردەکانی ناڕەزایەتی، کەسایەتییە پێشکەوتنخوازەکان، ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆییەکان و هەموو پارتێکی سیاسی کە بانگەشەی پشتیوانیکردن لە ئازادی و ڕۆژنامەگەریی ئازاد دەکات.
لە پەیامی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە، پەرلەمانی بەریتانیا نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە سزای چوار ساڵ و شەش مانگی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە ١٩ی ئابدا، بە تۆمەتی “هەڕەشەکردن لە کارمەندێکی زیندان” – پێشتر، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، دادگای تاوانەکانی هەولێر شێروان شێروانی و چوار کەسی دیکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پەکەکە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند؛ نیگەرانین لەوەی کە دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەم سزایە پەیامێکی ترس بۆ خەڵکی ناڕازی کوردستان دەنێرن.
پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر دۆسێی شێروان شێروانی هاتەدەنگ
پەرلەمانی بەریتانیا ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەسزادانی شیروان شیروانی و پێیوایە دادگا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بەکاردەهێنرێت دژی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران.

No Comment! Be the first one.