چاویارنیوز _ بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی لە پێناو نەفەوتانی مووچەی شەش مانگی مووچەخۆران باشترین بژاردەیە
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: لە پێناو نەفەوتانی مووچەی شەش مانگی مووچەخۆرانی هەرێم، ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی باشترین بژاردەیە.
ڕاشیدەگەیەنێت: عێراق داوای نەوت دەکات و تەنانەت سۆمۆ لە بەندەری جەیهان کڕیاری ئامادەکردووە، تا ئێستا هیچ ئامادەکاریەک بۆ ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ نییە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ داهاتی ناوخۆ، ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەکەی ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کردووە، ئەنجومەنی دەوڵەت لێکدانەوەی یاسایی دەکات بۆ دەقەکان، بەدڵنیایی ئەمەش لە خزمەت دەسەڵاتدارانی هەرێم نابێت.
وتیشی: ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی باشترین بژاردەیە، لە پێناو موچەخۆران و نەفەوتانی شەش مانگ؛ هەرێم لە زووترین کات هەناردەی نەوت بکاتەوە لە ڕێی سۆمۆ و نیەت پاکیەکی باشە بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ”.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، بەم دۆخەی ئێستا، مووچەی شەش مانگ دەفەوتێت و ئاسۆی دوای ئەوەش نادیارە.
عەلی حەمە ساڵح:
شەش مووچە مەکەن بە قوربانی
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: عێراق داوای نەوت دەکات و تەنانەت سۆمۆ لە بەندەری جەیهان کڕیاری ئامادەکردووە، بەڵام هێشتا ئامادەکاری بۆ ئەو پرۆسەیە نەکراوە.

No Comment! Be the first one.