وتەبێژەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیسانەوە هەڕەشەیەکی هیچ و پووچی لە حکومەتی بەغدا کردووە.
پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند کە هەرێم لە چەند ساڵی رابردوودا سەختی و بارگرانی زۆری بینیوە و لەسەر پێی خۆی وەستاوە و بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان بووەتەوە، ئەگەر لەگەڵ عێراق نەگەینە رێککەوتن، زەلیلی قبوڵ ناکەین و بیر لە ئەگەر و رێگای دیکە دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەرێم ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجەکەی لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، ئەگەر بنێردرێت هەرێم بەرپرسیار دەبێت لە چۆنیەتیی خەرجکردنی.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە نیەتی چارەسەی گرفتەکان رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکەین، بەڵام ئەگەر بگەینە بنبەستیش ڕێگەی دیکە دەگیرنەبەر.
هەڕەشەی وتەبێژەکەی مەسرور بارزانی:
لەگەڵ بەغدا بگەینە بنبەست ڕێگەی دیکە دەگیرنەبەر
پێشەوا هەورامانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ ئەگەر لەگەڵ عێراق نەگەینە رێککەوتن، زەلیلی قبوڵ ناکەین و بیر لە ئەگەر و رێگای دیکە دەکەینەوە.
No Comment! Be the first one.