چاویارنیوز _ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کە بە ئاڕاستەی (كوردسات) ناسراوە، باس لە گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکە دەکات و کاریگەرییان لەسەر عیراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەبێت.
دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات) رایگهیاند: بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خۆی ڕێکدەخات و پڕۆژی سیاسیی خۆی ئامادەکردووە.
وتیشی: کورد لە رۆژئاوا بە دوای جۆرێک حکومی زاتی و فیدڕاڵییەوەیە و هەسەدە هێزێکی بەهێز و کاریگەرە و رۆڵی دەبێت لە یەکلاییکردنەوەی ئایندەی سیاسیی سوریا، بەتایبەت کە سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە خۆیان لەم هێزە دەبییننەوە بە کورد و عەرەب و مەسیحی و دروزی و عەلەوییەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەمەریکا دەیەوێت هێڵێکی پەیوەندی لەنێوان رۆژائای کوردستان و دروزییەکان و عەلەوییەکان دروست بکات و هەسەدە و دروزییەکان بکاتە هاوسنووری یەک و دەیانپارێزێت لە هێرشی گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان.
دانا ئەحمەد مەجید:
گۆڕانکاریی گەورە بەڕیوەیە
رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات) رایگهیاند: بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خۆی ڕێکدەخات و پڕۆژی سیاسیی خۆی ئامادەکردووە.
No Comment! Be the first one.