چاویارنیوز _ روانگەی ئابووریی عیراق لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، بڕیاربوو رۆژانە هەرێمی كوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبكات، ئەوە جگە لەوەی نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاویش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكاربهێنێت.
ڕاشیگەیاندووە: بەپێی ژمێركاریی ژمارەیی، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی 16 دۆلارە و تێچووی گەیاندنی نەوتیش بۆ بەندەری جەیهان بۆ هەر بەرمیلێك، دۆلار و نیوێكە.
دەڵێت: پێشبینیدەكرێت لە دوای لێبڕینی تێچووەكان، قازانجی پاكی هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بە نرخی 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نزیكەی 11 ملیۆن و 160هەزار دۆلار بێت، كە بەوەش عیراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیانی پێدەگات، لە ئەنجامی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
بەهۆی هەرێمەوە عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زەرەردەکات
روانگەی ئابووریی عیراق رایگەیاند: داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 11 ملیۆن و 160 هەزار دۆلارە و بە هەناردەنەكردنی، ساڵانە عیراق زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیان بەر ئابوورییەكەی دەكەوێت.
No Comment! Be the first one.