چاویارنیوز _ موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند: هەرێم تائێستا نەوتو داهاتەکانی دیکەی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکردووە.
وتیشی: بەرپرسیارێتی بارودۆخی نەهامەتی خەڵکی هەرێم لەئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە بەهۆی مامەڵە نەكردنی بەشێوەیەكی شەفافانە لەگەڵ بەغدا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باس لەوەشدەکات: پارتی دیموکراتی كوردستان نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو دەقۆزێتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەسەر حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتو دۆسیەكانی تر.
ڕاشیگەیاندووە، كەمتەرخەمییەكی ڕوون لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەڕادەستكردنی داهاتە داراییەكان دەبینرێت.
پارتی هۆکاری ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە
چاویارنیوز _ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە حكومەتی هەرێم دەگرێت و بە بەرپرسیاری دەزانێت لە ئاست ئەو دۆخە خراپەی هاووڵاتیانی هەرێمی تێکەوتووە، پێیوایە: پارتی، نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی قۆستووەتەوە بۆ سەپاندنی مەرجەكانی بەسەر بەغدادا.
No Comment! Be the first one.