چاویارنیوز _وەفدی پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن.
بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکە لە پارێزەران جەنگیز یورەکلی، ڕازیە ئۆزتورک و ئیبراهیم بیلمەز پێکدێت.
فایەق ئۆزگور ئەرۆل، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، لە دیداری ٢٧ـی شووبات ئامادەبوو کە لەگەڵ ئۆجەلان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاشدا ئەنجامدرا، کۆتا جار پارێزەرانی ئۆجەلان (ڕەزان سارجا و نەورۆز ئویسال، لە ٧ـی ئابی ٢٠١٩ دیداریان لەگەڵ ئەنجام دا.
دوای شەش ساڵ پارێزەران چوونە دیداری ئۆجەلان
دوای شەش ساڵ، پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.
No Comment! Be the first one.