چاویارنیوز د.دارا محه‌ممه‌د ئه‌مین وه‌زیری پێشوترى حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت: بەغداو هەرێم باکیان نییە لەدوا خستنی گفتوگۆکان، بەفەوتانی شه‌ش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم حکومەتی هەرێم 720 ملیار دینار قازانج دەکات کە نەینارد بۆ بەغدا جگە لەداهاتی نەوت‌و ناوخۆ، حکومەتی عێراقیش پێنج ترلیۆن دینار قازانج دەکات کە ناینێرێ بۆ هەرێم.
وتیشی: هاووڵاتیانی کوردستان، حه‌وت ترلیۆن دینار زەرەر دەکەن کە وەریناگرن!، گلەیی لەهەرێم مەکەن، مەلەفی نەوتی ته‌سلیمی بەغدا کردووە، بەس بەرمیلێک نەوت ته‌سلیم ناکات!.
د.دارا محه‌ممه‌د ئه‌مین:
            هەتا مووچەی فەرمانبەر بفەوتێت، حکومەت قازانج دەکات
وه‌زیرێكی پێشوتری هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت: بەفەوتانی شه‌ش مووچەی مووچەخۆران، حکومەتی هەرێم 720 ملیار دینار قازانج دەکات.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.