چاویارنیوز _ بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچونی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لەبەغدا ڕایگەیاندووە: ئه‌وه‌ی به‌غدا داوایده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ناردنی مووچه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستورو یاساكانی بودجەو كارگێڕیی دارایی‌و بڕیاری دادگای فیدراڵییە.
وتیشی: هەرچەندە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە بابەتی مووچە تێكەڵ به‌ململانێی سیاسی نەكرێ، بەڵام بەغدا بەبیانووی دیكە كێشەی بۆ مووچە دروستكرد، دوایین هه‌وڵیشی بۆ خۆدزینه‌وه‌و كوشتنی كات بۆ ناردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، داواكردنی ڕای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بوو، كه دوور و نزیك ئه‌م بابه‌ته ناچێته چوارچێوه‌ی كار و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، بەڵكو ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییەوە یه‌كلاكراوه‌ته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان”.
No Comment! Be the first one.