چاویارنیوز _ فەرمان ڕەشاد بەڕێوەبەری رێکخراوی ستۆپ دەڵێت: تورکیا داوا دەکات ڕێککەوتنی نوێ بکرێت ئەمەش یەکێکە لە بەربەستەکان دەبێت بەغدا چارەسەری بکات.
دەشڵێت، هەرێم دەتوانێت 180 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمبهێنێت و ڕادەستی سۆمۆی بکات، گەر تا کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوت دەستپێبکات ئەوا لەماوەیەکی کەمدا دەتوانێت 300-350 هەزار بەرمیل ڕۆژانە بەرهەمبهێنێت.
دەڵێت: ئەگەر نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە ئەوا لەماوەی مانگی داهاتوودا دوو مووچە، ڕەوانەی هەرێم دەکرێت .
ترس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکە هەیە
ئەمڕۆ دووشەممە، 22 ی ئەیلول ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند وکۆمپانیا نەوتییەکان ئیمزاکرا، بەڕێوەبەری رێکخراوی ستۆپیش دەڵێت: لە ڕابردوودا چەندین جار ڕێکەوتن کراوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە هەر ئەمەش بوەتە هۆی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت کە زیاتر لە دو ساڵە ڕاگیراوە.

No Comment! Be the first one.