چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستیپێکردەوە، ئەمەش بێجگە لە مسۆگەربوونی مووچە، ئیتر هیچ پاساوێکیش ناهێڵێتەوە بۆئەوەی هاووڵاتیان سودمەند نەبن لە بەنزینی (٤٥٠) دیناری و نەوتی (٥٠ هەزار) دیناریی.
دەڵێت: هاووڵاتیانی هەرێمیش مافی ئەوەیان هەیە هاوشێوەی هاووڵاتیی عێراق، سودمەند بن لە نەوتی بەرهەمهاتوو و فرۆشراو لە ڕێگەی سۆمۆوە.
وتیشی: پێویستە دابینکردنی بەنزین لیترێک بە (٤٥٠ دینار)، بەرمیلی نەوتی ماڵان بە (٥٠ هەزار) دینار، بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بکرێن، چونکە (٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت ڕۆژانە دەدرێتە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم بۆ پاڵاوتن و پێداویستی ناوخۆ.
عومەر گوڵپی:
پێویستە هاووڵاتیان سوود لە هەناردەی نەوت ببینن
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکات، پێویستە چیتر هاووڵاتیانی هەرێمیش وەک هاووڵاتیانی عێراق سوود لە هەناردەی نەوت وەربگرن.

No Comment! Be the first one.