چاویارنیوز _ د.عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: حکومەتی ناوەند ئەوەی بە حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ ناوخۆ دابینکراوە، بەشی ناوخۆ نەکات، ئەوا عێراق ئامادەیە بڕی نەوتەکە زیاتربکات.
دەڵێت: پێویستە وەک چۆن لەشارەکانی عێراق بە نرخی هەرزان بەنزین دەدرێتە هاووڵاتیان، بەهەمانشێوە حکومەتی هەرێمیش، نرخی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابەزێنێت و وەک عێراق بە 450 دیناری بەنزینی نۆرماڵ دابین بکات.
حکومەتی عێراق ئامادەیە نەوتی ناوخۆی هەرێم زیادبکات
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە ئەو خزمەتگوزارییەی بەنزین کە حکومەتی عێراق بۆ هاووڵاتیانی دابینکردووە، حکومەتی هەرێمیش بۆ هاووڵاتیانی خۆی دابین بکات.

No Comment! Be the first one.