چاویارنیوز _ مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (دکتۆر کاوە) کە کاندیدی ژمارە ٣٠ پارتی بووە لە سنووری لقی٤ی سلێمانی دەڵێت: تەنها لەبەرئەوەی ڕەخنەیەکم گرتووە و وتوومە “پێمشەرمە منێکی خەڵکی سلێمانی، (علی حسێن سورچی) و باوکی (حسێنی فاتیمە) کە هەردووکیان جاش بوون و خاوەن خەڵاتی ئازایەتی بەعس (نەوت ئەلشوجاعە) بوون، ئێستا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و بەرپرسی یەکەمە لەم شارە.
دەشڵێت: کاتێک ئەم ڕەخنەیەم گەیشتۆتە علی حسێن، ژمارەکەم کە (٣٠)یە، لە لیستی کاندیدان دەریدەهێنێت و هاوکارییەکەیشمی ڕاگرتووە.
پارتی کاندیدێک لە سلێمانی دووردەخاتەوە
کاندیدێکی پارتی لەسلێمانی، لەبەر رەخنەیەک لە ناو لیستی کاندیدەکانی پارتی دووردەخرێتەوە.

No Comment! Be the first one.