چاودێرنیوز _ تۆڕی شەمس لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: پێش ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری عێراق دەست پێبکات 301 پێشێلکاری لەلایەن حزب و کاندید و هاپەیمانییەکانەوە تۆمارکراون، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، تا ڕۆژی چوارشەممە، 309 پێشێلکاری تۆمارکراون.
ڕاشیگەیاند: لەسەرتاسەری عێراقدا، زۆرترین ئەو پێشێلکارییانە لە هەولێر بووە کە ژمارەیان 57 پێشێلکارییە و دوای ئەویش، ئەنبار دێن.
وتیشی: لەکۆی گشتی پێشێلکارییەکان، 57 پێشێلکارییان لە هەولێر تۆمارکراون.
هەولێر یەکەمە لە پێشێلکاریدا
ڕێکخراوێکی چاودێریی بانگەشەی هەڵبژاردن باس لەوەدەکات: لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە تەواوی عێراقدا، زۆرترین پێشێلکاری لە هەولێر بووە.

No Comment! Be the first one.