چاویارنیوز _ کاوێز مەلا پەروێز نووسەری دیاری کەرکوک ڕایگەیاند: دەنگدەری قوڕبەسەرکراوی پارتی بیست ساڵە بە ئومێدەوە دەنگ دەدات، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن پارتی لەو بەغدایە تاقی دەکاتەوە، کەچی جگە لە پاراستنی بەرژەوەندیی هەندێک و دەوڵەمەندکردنی هەندێک کەسی تر، هیچی نەک بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ خەڵکی خۆیشی، نەکردووە.
ڕاشیگەیاندووە، هەموو هەڵبژاردنێک پارتی وەک هێزێکی عێراقی عەیار بیست و چوار بە گەرم و گوڕییەوە بەشداریی بانگەشە و هەڵبژاردن دەکات، هەموو جار بەو دروشمەی کە “ئێمە لە بەغدا نەبین کورد گورگ دەیخوات” بەشداریی دەکات، بەڵام وانییە.
وتیشی: پارتی زیاتر لە قەبارەی خۆی کورسیی زۆری پەرلەمانی عێراقی بردووەتەوە، بەڵام نەک یەک کێشەی خەڵکی هەرێمی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو کێشەی داوەتە دەم کێشەوە، لە خاکی کوردستانەوە کێشەکانی گەیاندووە بە کێشەی مووچە.
کاوێز مەلا پەروێز:
پارتی قوڕیکردووە بەسەر دەنگدەرەکانیدا
نووسەرێکی کورد دەڵێت: ئەزموونی بیست ساڵی پارتی لە بەغدا هی ئەوە نییە دەنگدەر هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.

No Comment! Be the first one.