چاویارنیوز _ جوانڕۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: دوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە(22ی ساڵی 2007یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان) لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە لە ڕێکەوتی (15-2-2022)، بە ئامادەبونی (9) ئەندامی دادگاکە و بەزۆرینەی دەنگی(7) ئەندام و بڕیاردان لە نادەستووریبوونی یاساکەی هەرێم و دواتر دەرچوونی بڕیارەكەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس كە بووە هۆی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، کە لە (277) لاپەڕە پێكهاتووە، لە رۆژی (13ی شوباتی 2023)
ئەمەش وایکرد عێراق بە تەواوی دەستیکرد بە گوشارەکانی بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی خۆی و سەپاندنی بەسەر سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی سامانی سروشتی هەرێمی کوردستان لەو فەڕاغە یاساییەدا.
ڕاشیگەیاندووە، هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئێستادا گەیشتونەتە ڕێککەوتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق( سۆمۆ)وە دەستیپێکردوەتەوە، بڕیار وایە تا کاتی گفتوگۆ و پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بەردەوامبێت.
وتیشی: ئێستا کاتیەتی هەرێم بە ئاڕاستەی دەرچواندنی (یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان) جوڵەبکات و یاساکە لە پەرلەمانەکەی خۆیەوە دەرچوێنێت و پێش پێکهێنانەوەی پەرلەمانی نوێ لە عێراقدا و پێش دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز لە عێراق کە ماوەیەکی زۆرە قسە لەسەر دەرچواندنی دەکرێت ئەم کارە بکات چونکە: بەپێی( مادەی 115 ی دەستوری عێراق) ئەگەر ناکۆکی دروستبوو لەسەر دەسەڵاتە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمەکان، ئەوا پێشینە بۆ هەرێمەکانە.
ئاماژە بەوەشدەکات، کەواتا ئێستا کاتیەتی و تاڕادەیەکیش درەنگە کە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە لە پێناو و نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و دەرچواندن و هەموارکردنەوەی یاسا و دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەو دۆخە شڵەژاو و چەقبەستوە، هەروەها بڕوا دروستکردنەوە لای هاوڵاتییان بە بەهێز کردنەوەی پایەکانی دیموکراسی.
جوانڕۆ محەمەد:
زامنی مووچە بە یاسا نەک ڕێککەوتنێک
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە، یاسای نەوت و غاز دەربکات تا زامنی مووچە بکرێت.

No Comment! Be the first one.