چاویارنیوز _ بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتایەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوایەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت “تەنها بۆمان ڕوون بکەنەوە، بۆچی سێ هەفتە پێش ئێستا 120 ملیارەکەتان نەنارد؟!”. باس لەوەشدەکات، بۆچی هەمیشە بەغداد تاوانبار ئەکەن؟ لەکاتێکدا تاوانبار ئێوەن لەدواکەوتنی مووچە.
ڕاشیگەیاندووە، ئێمە نیەتی ئێوە دەزانین، ئێوە کار بۆ ئەوە دەکەن لانی کەم سێ مووچەی ئەمساڵمان بەدەردی مووچە دزراوەکانی تر ببەن.
ئاماژە بەوەشدەکات، بەڕاستی شورەییە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم تا ئەوڕادەیە فێڵ لەمووچەخۆری خۆی بکات و وای نیشان بدات کە خەتای بەغدادە.
شورەییە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم
ئەندامێکی سکرتایەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمەی موچەخۆرانی هەرێم چاک لەفێڵەکانتان تێگەیشتوین و ئاشناین بە پێچ لێدانەکانتان.

No Comment! Be the first one.