چاویارنیوز – غالب محەمەد ئەندامی پیشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەم و چاوێکی دیکە، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی دزە گەورە. هەمیشە بەدرۆیەک ئەیانەوێت ناشرینی و پۆخەڵەواتەکانیان دابپۆشن، بەڵێ ئێمە دژی هەژمارەكەی ئێوەین، هەر لەسەرەتاوە نەبڕوام بەهەژماری دزییەکەی ئێوە بووە نەبەخەیاڵیشم دا هاتووە پڕیبکەمەوە نەپڕیشم کردوەتەوە نەموچەم هەیە لە هەرێم و نەلە عێراقیش وەك مەسعود بە-رزانی .
بۆیە کەسانی ساختەچی و ساختەکار تۆ و دزەگەورەکەی تۆیە نەک ئێمە، ئێمەنین لەماوەی ڕابردوودا ٢٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان بەقاچاخ فرۆشتبێت و داهاتی دیارنەبێت، ئێمە نین دەستمان خستبێتە قوڕگی فەرمانبەران و مووچەخۆران.
ئێمە نین دەیان ناوی وەهمی و بندیوارمان ئاخنیبێتە ناو لیستی فەرمانبەران و دژایەتی تەوطین بکەین بۆ ئەوەی ئاشکرانەبن، ئێمە نین قومار بەم وڵاتەوە بکەین ئەوە ئێوەن، ئەوە مسعود بارزانی باوکی دزەگەورەکەی لای تۆ و خاڵۆیەتی موچەی بەغداد وەردەگرێت و ناهێڵێت مووچەخۆران وەریبگرن لێیان بپرسە گەر جورئەتت هەیە!
جەنابی جێگری بەڕێوەبەری دزەگەورە، فێری ڕاستگۆیبە، هەرکەس بانگهێشتیکردی بۆ دوو قسە چەپکێ درۆ فڕێمەدە، ئێوە دەبێت جارێک فێری ڕاستگۆی بکرێن نەک حوکمڕانی!
No Comment! Be the first one.