هه رله سه ره تایى سه رهه ڵدانى داعش هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا گەلی ئێمەیان لەڕۆژئاواو لە باشور بەناوی موحارەبەکردنی ئیرهاب بەکارهێنا. لەئەنجامدا لە هەردوو پارچەی کوردستان زیاتر (١٦) لە شانزە هەزار شەهیدو (٢٥) بیست و پێنج هەزار بریندارماندا . جگەلە وێرانکردنی شارو دێهاتەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی داعشەوەو زەرەرێکی زۆرمانکردولە بری پاداشتدانەوەی نەتەوەی کورد دوای گۆڕانی بەشار ئەسەد،به داخه وه لەپڕ ولاته يه كگرتوه كانى ئه مريكاو فه رەنساو ئیسرائیل و ولاتانی ئیقلیمی بە رەزامەندی ڕوسیا بێگوێ دانە بەرژەوەندی گەلانی سوریا ،هاتن قاتیل و تێرۆریستێکی گەورەی وەک ئەحمەد جۆلانیان هێناو بێ شەرمانە لە بەر چاوی دونیا کردیانە سەرۆک کۆماری سوریا،لەکاتیکدا ئەمریکاخۆی (١٠ )دە ملیۆن دۆلاری تەرخانکردبو بۆ دۆزینەوەی ئەحمەد جۆلانی کە خۆیان بەگەورەترین تێرۆریستی دونیایان دەزانی و بەدواشیدا دەگەڕان بیگرن ، دەرکەوت ئەم ولاتانە لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەتایبەتی ئەمریکا، هیچ حسابێکیان بۆ کوردو رۆژئاوا لە سوریا نەکردو بیویژدانانە دەستیانکرد بە میکیاجکردنی تێرۆریست جۆلانی وهاوپەیمانەکەی خۆیان لە رۆژئاواو لە باشور فرۆشت و نەک هەر بە تەنیا جێیان هێشتینەوە ؟بەڵکو چەتەو تێرۆریستەکانی دوێنێشیان بەناوی جەیشی عەرەبی سوری تێبەرداین وپەلاماری کوردیانداوەوکەوتنە سەربرینی شەڕڤانان و قڕکردنی ژنو منداڵ و پیرو جەوان و وە ئیهانەکردنی ڕۆلەکانی نەتەوەکەمان بەبەرچاوی ئەمریکاو هاوپەیمانان.
من دەپرسم ئەی هاوپەیمانان ،کوا مۆڕاڵی سیاسیتان ؟ کوا وەعدو بەلێنەکانتان ؟ کوا شەڕتان لە دژی تێرۆر،هیچ گۆڕابو لە ئەحمەد جۆلانی ؟ هەمان تێرۆریستی جاران نیە کەخەڵکی سەردەبڕی ؟
ئەی ترامپی بێویژدان،کاتی منداڵەکانی ئێوە لە ئەمریکاو ئەوروپاو لە ئیسرائیل و تەواوی دونیا بە ئارامی و ئەمینی دەخەوتن ، منداڵەکانی ئیمە لە رۆژئاواو لە باشور بێ نازو نیعمەتی باوکە شەهیدەکانیان ئازاریان دەچێژا،کە بە دەستی تیرۆریستانی وەک جۆلانی وئەلنوسرەو قاعیدەو داعش شەهیدکرابون .ئەو هەمو شەهیدەمان بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی دا ، تۆخۆت منداڵت نیە؟ نەوەت نیە؟بەڕاشکاوی پێتان دەڵێین ،ئێمەی کورد، تەجروبەی کۆماری مهابادو تەجروبەی ریکەوتنامەی جەزائیرمان لەگەل ئیوە هەبو، نەدەبو جارێکی تر بەوەعدەکانتان هەڵبخەڵەتێینەوە ،بەڵام جێگای داخە.دوبارە هەڵخەڵەتاینەوە. بەڵێ ئێمەی کورد نەتەوەیەکی دڵسافین و فێڵتان لێکردین ، بەڵێ هەڵەیەکی سیاسی گەورەمانکرد کە لە گەڵ ئێوە ئیشمانکردو بڕوامان بە ئێوە کردەوە،ببڕای ببڕ تاکی کورد جارێکی تر هەرگیز بڕوا بە ئێوە و بە سیاسەتەکەتان ناکاتەوە .چونکە ئێوە سەبەبن کە کچ وخوشکەکانمان سەر دەبڕێن ! کەزیان دەبڕێت ! ئیهانەت دەکرێن و براکانمان سەردەبڕێن و دوای سەربڕینیش گوێچکەیان دەبڕن و ئیهانەتی گەورەو بچوکی تاکی کوردی پێدەکەن و کەرامەت و شەرەفمان پێشێل دەکەن ئەی ترامپ .سیاسەتەکەی تۆ سەبەبە ،کە شەخسیەتی ئینسانی کوردی دەشکێنن و ئێوەش بێدەنگن .
باشبزانن نەتەوەی کورد، نەتەوەیەکی خۆنەویست و جەسورو خۆراگرە ،خاوەنی هەق و داخوازی سیاسییە . دڵنیابن ئەمجارەش داعش و بەخێوکەرەکانیان ناتوانن کورد لەناو ببەن ، چونکە کورد خەباتەکەی ڕەوایە ومافی کەسی زەوتنەکردوە. پێشمانوایە لە داهاتودا ئەگەری ئەوە هەیە گۆران و گۆرانکاری گەورە لە دونیا روبدەن و بە خێری کوردیش تەواو ببێ.
ئێمە دەزانین هێنا نی ئەحمەد جۆلانی، بۆ سەر حوکم ،پێش هەموو شت بۆ تێکدانی سوریایەودابەشکردنیەتی ، دەبینین کە لەنزیکترین فرسەتدا ئەگەری ئەوە هەیە کە ئیسرائیل چۆن سەفارەتی خۆی لە دیمەشق بکاتەوە وەدوریش نیە وەزیری دەرەوەی ئیران و ئەمریکاش لەم نزیکانە راستەوخۆیەکتر ببینن .ئەوکاتە چی جوابی خەڵکدەدرێتەوەلەکاتێکدا هێشتا داعش مەترسییەکی زۆرگەورەیە لە سەرمرۆڤایەتی . دەبێ سیاسەتی نێو دەولەتی لەئاستیانا بە کردار بگۆڕدرێ .
بڕوام وایە ئەوەی ڕودەدات بەرانبەر کورد لە رۆژئاوا تاسەرنابێت وبەئەگەری زۆرەوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەبێ و وەزعی سیاسی گۆرانی بەسەردادێ ،کوردیش پێ دەنێتە قۆناغێکی باشتر وبەردەوامیش دەبێ لە خەبات و تیکۆشان و داخوازییە سیاسیەکانی خۆی ، بێگومان بە پشت و پەناو تواناو ئیرادەی یەکگرتوی نەتەوەکەی خۆمان و سەرکەوتنیش هەر بۆ نەتەوەی کوردە.
بەهرۆز گەڵاڵی
No Comment! Be the first one.