چاویارنیوز ـ بەدران محێدین ڕۆژنامەنووس، لەوتارێکدا کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی، دەنووسێت:
لە شەری نێوان میصر و ئیسرائیل لە ساڵی 1956 کە ناسراوە بە شەری هێما جلی سوێز، جەمال عبدولناسر بەرپرسی هەواڵگری میصری راسپارد کە شەرێکی دورمەودایان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ ئیسرائیلەکان بۆیە پێویستە بە زووترین کات لە ناو ئیسرائیل خەڵک بکڕین بۆ زانیاری و هەواڵ دەستکەوتن، سەرۆکی هەواڵگری میصر دەیان تیمی دروستکرد بۆ ئەو کارە، دوای ماوەیەک هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و نەیانتوانی سەرکەوتووبن، سەرۆکی هەواڵگری میصر لەگەڵ تیمەکان دانیشت بۆ ئەوەی هۆکاری شکستەکەیان بزانن، تیمی هەواڵگریان باسی ئەوەیان کرد؛ کە ئەوان هەوڵیانداوە ئەو کەسانە بکڕن و بیانکەن بە کرێ گرتە کە دژی سیاسەتی ئیسرائیلن و هەمیشە رەخنە دەگرن، سەرۆکی هەواڵگری تێگەیشت لە هەڵبژاردنی کەسەکان هەلەیان کردووە و بۆیە ئاراستەکەی گۆری بەرەو رووی ئەو کەسانەی هەمیشە دروشم و بانگەوازی نەتەوەیی دەکەن دەست و ئاڵایان شەریانە، بیریانکردەوە کە ئەوانە ئاسانن و هیچ مەبدەئیکی نەتەوەیان نیە، دواجار پلانەکە سەرکەوتوو بوو و گەیشتن بە باشترین ئەنجام.
بازرگانی کردن بە ئەمنی قەومی بابەتێکی مێژووی دور و درێژی هەیە لە نێوان هەموو نەتەوەکان، بەڵام ئەوەی جێگایی سەرنجە رەنگە لە نەتەوەکانیتر کەمتر بێت وەک؛ ئەوەی لە ناو کورد بووە بە دیاردە، ئەوانەی بازرگانی بەو پرسەوە دەکەن بۆ پەردە پۆشکردنی خۆیان تۆمەتی خیانەتیش بۆ خەڵکی دڵسۆز دروست دەکەن، جگە لەوەش هیچ کاتێک ئامادەی هیچ قوربانیەک نەبوونە بۆ پرسی نەتەوەیی، وە لەگەڵ هەموو بایەک شنەی خۆیان دەکەن، ئەوانەی کوردایەتی بە خەڵک دەفرۆشنەوە رۆژگارێک لە ناوەندی ئەو شارە دڵشاد و دڵخۆش بوون بە کورد کوژی لەبەردەم پارێزگای شار.
هەموو رۆژێ درۆی کوردایەتی ژەهری نەتەوی بە گوێی خەڵکدا برێژیت و هاوار بکەی بەغدا دکتاتۆرە و عەرەب دوبارە پلانی ئەنفال و کیمیابارانی هەیە، چۆن کۆمەڵگا بەرەو وێرانە ناچێت؟ چی دز و سەختاجی کوردایەتی هەیە بوونە بە ملیۆننێر لە سایەیی سەری کوردایەتی درۆینە، جا دێن لە شاشە گەورەکانی خۆتان کە مانگانە بە ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج دەکەن و پارەی هەزاران گەنجی وا خێر لە خۆ نەدیوە، ئەو بەناو سیاسیە ناشیرینانە دێن هاوار دەکەن و دەڵێن؛ بەغدا هۆکاری برسیکردنی خەڵکە و بەغدا دەیەوێت لە برسان بمرین بەغدا مووچەی بڕی بەغدا پلانی کورد کوژی هەیە ئی دەبێت چاوەرێی ئەوەش بکەی گەنجێکی دانەمەزراو بێ پارەش لەسەر دۆلکەیەک بەنزین گەنجێکی عەرەب پڕ فیشەک بکات، ئەوە ئەنجامی هات و هاواری فشە کوردایەتیە ساختەکەتانە، چیتان دیوە ئەوە سەرەتایە، برۆن فیدباکی ئەو ڤیدۆیانە ببینن کە بڵاوتانکردەوە و هەزار گەنجی بێ پارە و بێ کار دەەستخۆشی لە بکوژ دەکات، هیوادارم بەردەوام بن لەسەر ئەو فشە کوردایەتیە چونکە وانەبێت ئێمەش لە دەستی ئێوە رزگارمان نابێت.
No Comment! Be the first one.