چاویارنیوز ـــ لوکاس پاکێتا بۆ یەکەمجار وردەکاریی دۆسیەیەکی ئاشکرا کرد کە کاریگەری لەسەر ژیانی پڕۆفشناڵ و کەسیی خۆی هەبوو بۆ ماوەی دوو ساڵ و لە کۆتا خولەکدا گواستنەوەی بۆ مانچستەر سیتی ڕاگرت.
یاریزانە بەڕازیلییەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گڵۆبۆسپۆرت جەختی لەوە کردەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی نزیک بوو لە تەواوبوون و تەنها یەک واژۆی ماوە، بەڵام نامەیەکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا گەورەترین دەرفەتی پڕۆفشناڵی بۆی کردە پەشیمانییەکی قووڵ.
پاکێتا ڕوونیکردەوە، ئەو کارەساتە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر خۆی و خێزانەکەی و دوو ساڵی ڕابردووش “درێژخایەن و بە ئازار بووە”. ئاماژەی بەوەشکرد، قورسترین بەش بەرەنگاربوونەوەی گێڕانەوەی درۆ و نەتوانینی بەرگری کردن لە خۆی بووە بەهۆی سنووردارکردنی یاساییەوە. بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تاقیکردنەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەهێزتر کردووە و لەگەڵ بێتاوانی کۆتاییدا هەستی بە ئارامی کردووە.
یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەیسەکە زەربەیەکی گەورەی لە ژیانی وەرزشیدا داوە، ئەمەش دەرفەتێکی لەدەستچووە بۆ پێشکەوتن. هەروەها فشاری دەروونی نادڵنیایی و شێوازی مامەڵەکردنی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ دۆسیەکە بە هۆکاری برینەکانی زانی.
پاسێتا جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا توانیویەتی بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت و بارگرانی دەروونی ڕابردوو بخاتە پشتگوێ بەبێ قەدەغەکردن و غەرامە. سوپاسی پارێزەرەکانیشی کرد و ڕایگەیاند، ئێستا دەتوانێت بە مێشکێکی ئازادترەوە بگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێ و چێژ لە یاریکردن وەربگرێت. پاسێتا وتی تاقیکردنەوەکە هەرچەندە قورس و بێزارکەر بوو، بەڵام دواجار سەرکەوتن و گەڕانەوە بوو بۆ ژیانی پڕۆفشناڵی خۆی.
No Comment! Be the first one.