چاویارنیوز – ▪ ئەمە خوێندنەوە و پێشبینی نییە ئەمە راستییەكە كە پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەڕێم وكارابونی سەدبندیوارەكەی ناویان پەرلەمانتارە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
▪ لەسیستەمی سیاسیی و ئیداریی كوردیی ئەوەی زۆر زیادبێت وخاڵێك نەخاتە سەر خاڵێك بونی پەرلەمانە.
▪ بۆ زیادەیە؟
لەم سیستەمە كوردییەی بۆ دەسەڵات هەیە ،هەموو جومگە و خانەكان بەدەست سەرۆكی حزبەكانەوەیە ،پێكهێنانی حكومەت ودانانی پۆستەكان و رێكەوتن و كۆبونەوە گرنگەكان لەدەرەوەی بینای پەرلەمانە.
▪ ئەی ئیشی پەرلەمان چییە؟
دۆزینەوەی هەلی كارێكی باش و تێروتەسەلە بۆ سەدكەس لە كادر و چەپڵەلێدەر و ساختەچی بەڵێن و قسەزلی بێ حونەر تا موچە وئیمتیازاتێكی باش لەسەر وشەی نوێنەری گەل وەرگرن.
▪ وشەی پەرلەمان لەمانا فەڕەنسییەكەی(parler) واتا قسە دەكات،لێرە ئەم مانایە بەتەواوی چەسپاوە باشترین پێناسە بۆ چەنەباز پەرلەمانتارە.
▪ وا نزیك دەبینەوە لەساڵێك كاری ئەم بولبولانە تەنها موچە خواردن و خۆبەپاڵەوانكردن بوەلە تیك تۆك ،هەندێكیان ئەوەندە ناشرینن كە باسی سەدامی دیكتاتۆریش بكەن لەخۆتەوە عاتیفەی بەزەیت بۆ سەدام دەجوڵێت ..
▪ هەندێك لە پەرلەمانتارەكان(موچەخۆرە بندیوارەكانی گەل)بەتایبەت لەیەكێتی وپارتی خۆزگە بێدەنگ دەبوون ،بڕوابكەن دەركەوتنیان زیانە ،بێدەنگبونیان قازانجە بۆ حزبەكەیان.
▪ هیچ سەردەم وزەمانێك هێندەی ئەمجارە پەرلەمانتار لەكوردستان نەبووتە شكڵێكی قبوڵنەكراو وبێ ئەرزش وزیادە.
ئەوەندە زیادەن نەبونیان شانازییە ،بوونیان شەرمەزارییە.
▪ ئەم دەزگایە كاتێك دەبێتە دەزگای گرنگ كە سەرۆكی حزب و خەڵكی خاوەن بڕیار لە یەكێتی وپارتی بچنە ناو پەرلەمانەوە ،نەك بەتاڵەكان بكەن بە پەرلەمانتار
ئەم پەرلەمانتارانەی ئەمجارە یەكساڵە بارن بەسەر شانەوە.
▪ بینایەكە بدەن بەكرێ یان بیدەن بە وەبەرهێنەرێك كە كارگەی دەنكە كولەكە یان ماست یان ترشیات وزەیتوونی خۆشكراوی لەسەر دروستبكات ،ئەو سەدە زۆر زیادەن بەخوای گەورە.
▪ یوسف بناش سیاسییە گەورە سلۆڤاكێكە لەكتێبەكەدا دەنوسێت:ئامۆژگاری كەسێكی ئالودەمكرد بەمەی و پێم وت :خەم مەخۆ تۆش رۆژی دەبێت بەپەرلەمانتار ..
No Comment! Be the first one.