نووسینی: سەعید کاکەیی
زۆربەی مۆبایل و لاپتۆپ بەدەستانی کورد بوونەتە شارەزا و پسپۆری زانست و ھونەر و پیشەی ھەڵبژاردنەکان و بە ئارەزووی خۆیان شیکاریی دەکەن بێ ئەوەی شارەزاییان ھەبێت دەربارەی ڕێچکە و مەتۆدە جیاوازەکانی دابەشکردنی دەنگە دروستەکان بەسەر کورسییە تەرخانکراوەنی ھەر بازنەیەك لە بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان.
بەپێی بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (7)ی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023ی ناسراو بە “ھەمواری سێھەمی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان و قەزاکان بە ژمارە (12)ی ساڵی 2018”, “دەنگە دروستەکانی ھەر لیستێك دابەش دەکرێتە سەر ژمارە زنجیرەییەکانی (1.7 3، 5، 7، 9، …ھتد) و بە ژمارەی کورسیە تەرخانکراوەکانی بازنەی ھەڵبژاردنەکە و بژاردەی کورسیەکان لە باڵاترین دەرئەنجامەوە تەرخان دەکرێن ھەتا تەواوبوونی ھەموو کورسیەکانی بازنەی ھەڵبژاردنەکە.” ئەمەش ڕێچکەی سانتلیگی ھەموارکراوی عێراقە کە بووەتە جێی مشتومڕی زۆر و توانجی ناعەدەلەتی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەولەتییەوە.
بۆ نموونە، لەپێناو دیاریکردنی نرخی یەکەم کورسی ناو لیستەکە، دەبێ کۆی گشتی دەنگە دروستەکان دابەش بکرێتە سەر (1.7). واتە: ئەگەر کۆی گشتی دەنگە دروستەکانی لیستی (ئەلیف) بریتی بێت لە 175,000 دەنگ، ئەوا ئەم ژمارەیە دابەش دەکرێتە سەر (1.7) و دەرئەنجامەکەی دەبێتە (102,941) دەنگ، بەوەش نرخی کورسی یەکەمی لیستی (ئەلیف) دەکاتە (102,941).
لێرەدا، بۆ بەدەستھێنانی بەربەستی هەڵبژاردن (العتبة الانتخابیة) لەپێناو دیاریکردنی کورسی دووەمی لیستی (ئەلیف), دەبێ کۆی گشتی دەنگە دروستەکانی لیستی (ئەلیف) کە (175,000) دەنگە دابەشی (3) و لێدراوی (1.7) بکەین. واتە: 175,000 ÷ 3 × 1.7 = 99,167
پاشان، کۆی گشتی دەنگە دروستەکانی لیستی (بێ) وەردەگرین کە، بۆ نموونە، بریتییە لە 105,000 دەنگ. واتە:
لیستی (بێ) 105,000 ÷ 3 × 1.7 = 59,500
دوای ئەوە دەچینە سەر لیستی (پێ) کە بە ھەمان شێوەی سەرەوە، کۆی گشتی دەنگە دروستەکانی دابەشی سێ و لێدراوی (1.7) دەکەین. واتە:
36,833 = 1.7 x 3 ÷ 65,000
گریمان لیستی (تێ)ش ھەیە و کۆی دەنگە دروستەکانی بریتییە لە 30,000 دەنگی دروست. بە ھەمان شێوەی ھاوکێشەکانی سەرەوە ھەژماری دەکەین. واتە:
17,000 = 1.7 x 3 ÷ 30,000
بەمەش، ھەر لیستێك لەم چوار لیستانە کەمتر لە 99,167 دەنگی دروست و زیاتر لە 17,000 دەنگی دروستی بەدەستھێنابێت، کورسییەك بۆ خۆی مسۆگەر دەکات (ئا ئەمەیە بەربەستی ھەڵبژاردن) بە گریمانەی ئەوەی کە لیستەکانی (بێ) و (تێ) ھەر یەکەو دوو کورسییان بەرکەوتووە و کۆتای ژنانیش لە لیستی (ئەلیف) و (بێ) و (تێ)وە دیاری دەکرێن چونکە زۆرینەی کورسییەکانیان بەردەکەوێت.
No Comment! Be the first one.