چاویارنیوز – ئەدهەم بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەە:تەقە کردن لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند ئیدانەو رسوا دەکەم.
دەقی پەیامی ئەدهەم بارزانی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان..
بەداخەوە ئێوارەی سێشەممە لە هەوڵێکی دڕندانەدا تەقە لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەندی ئاوارە کرا، ئەم کارە نامەردانە ئیدانەو رسوا دەکەم و هیوادارم هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزرێنەوەو ئەنجامدەرانی پشتەوەشی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.
وێڕای نیگەرانیمان لەو دۆخەی ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و لەم کاتە هەستیارەدا, پێم وایە هەوڵێکی نەزۆک و تێکدەرانەیە کە نایانەوێت کوردستان ئارام ببێت، چونکە دەزانن وا خەریکە هەوسار لە دەستیان دەردەچێت و دەیانەوێت لە ئاوێکی لێڵدا ڕاو بکەن، بەم شێوەیەش کپکردنی دەنگە ئازادەکان زیاتر دۆخەکە بەرەو نادیاری دەبات.
هیوای زووچاکبونەوە بۆ هێمن مامەندی خۆشەویست دەخوازم و ئومێدەوارم بە تەندروستیەکی باشترەوە بگەڕێتەوە ناو کەس و کارو هاوپیشەکانی.
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢-٩-٢٠٢٥
No Comment! Be the first one.