چاویارنیوز _سوهەیب ئەحمەد کاکە ڕۆژنامەنووس و کوڕی یەکێک لەسەرکردەی حزە ئیسلامییەکانی کوردستان دەڵێت: هێزە ئیسلامییەکان کارە پەروەردەیی و خێرخوازییەکانیان جێگای رێزن .. بەس دوای ئەوە ئەیانەوێ بە چی بگەن و لە کوێی سیاسەتی ئەم هەرێمەدان؟ سوێند بە اللە ئەگەر موسوڵمانە عامەکە بزانێ ئەمانە خەریکی چین لە ناوخۆیاندا و چۆن دژایەتی و دوژمنایەتی یەک دەکەن.. چۆن لە کۆنگرەی حزبەکانیاندا، پارە لە یەکیتی و پارتی وەردەگرن بۆ شکاندن و خستنی یەکتر، لەژیانیاندا کەس سەیریان ناکات..!
ڕاشیگەیاندووە، سوێند بە پەروەدگار، ئەم هێزە ئیسلامییانە سوکایەتی دونیا بە یەکتری دەکەن، بۆیان بکرێ شەق لە یەک هەڵدەدەن لەسەر بوون بە بەرپرسی مەڵبەند و بوون بە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی .. سوێند بە اللە سەدان ئەمسەرو ئەوسەری ژێربەژێریان هەیە و ئاساییە لایان و هیچ شەرم لە خودا و پەیامی خودا ناکەن، کەچی خۆیان شین و مۆر دەکەنەوە بۆ گۆرانییەک گوایە حیجابیان فڕێ داوە .. بەڵام سەدان پیاوماقوڵ و موسوڵمان نەیانتوانی نێوان حزبی پەیوەندی ئیسلامیی چاک بکەنەوە بە ئێستاشەوە کە لەسەر هیچ شەڕیانەو بۆیان بکرێ یەکتری تەواو دەکەن..!
وتیشی: سەدان کۆبوونەوەو دانیشتن و پیاوماقوڵ نەیتوانی ناوخۆی کۆمەڵی دادگەریی و گرفتی تەزویری کۆنگرەکەیان چاک بکاتەوە تا بەشێکی لەماڵەوە دانیشتن و لە هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسییش بەشێکیان خستن و دەرنەچوون ..!
دەڵێت: سەدان ئایەت و فەرمودە و زانای ئایینی و مەلا و ئاسمان و زەوی کەوتنە نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی نەیانتوانی لەبەر خوا پێکەوە بن.. نە بە قسەی خوایان کرد نە بەقسەی عەشایەری و پیاو ماقوڵان و ئەونەی کەی حزبە ئیسلامیەکەیان لەت و پەت کرد..!
ئەو ڕۆژنامەنووسە باس لەوەشدەکات، سوێند بە خوا نمونەی زیندووم لایە هی ئەم حزبە ئیسلامیانە کە چۆن بەناوی خواوە درۆ و بازرگانی دەکەن لە خەجاڵەتیدا نازانی چی بکەیت..! جا گەر تەمەن باقی بێت هەمووی دەکەینە مێژوو بۆ ئەوەی بزانن چۆن بە ناوی خواوە دژایەتی پەیام و بەرنامەی خوایان کردووەو ئەوەی سازش بووە بۆ یەکتریان نەکردووە رۆژێک لە ڕۆژان..!
No Comment! Be the first one.