چاویارنیوز – داواکاریی بەغدا بۆ ناردنی بودجە و لەناویشیدا، موچە بۆحکومەتی(موچەخۆر) روون و ئاشکرایە:رادەستکردنی تێکڕای نەوتی بەرهەمهێنراو بە سۆمۆ لەگەڵ پەنجا لەسەدی داهاتی ناوخۆ، ئاو بێنەو دەست بشۆ!
ئێ حکومەتی موچەخۆر بۆ نایکات؟
داواکردنی رۆژانە 110 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ پێویستیی ناوخۆی کوردستان و کرێی کۆمپانیاکان، دوو بیانووی درۆیینن و دورن لە راستییەوە. مامەڵەکردن و رازیکردنی کۆمپانیاکانی نەوت ئیشی بەغدا نییە، حکومەتی موچەخۆر دەبێ ئەو کارە بکات، بەڵام لە راستیدا، خۆیان خاوەنی زۆرترین پشکن لەو کۆمپانیایانەی پێیان دەڵێن بیانی! هەر بۆیە نایانەوێ دەست بۆ گرێبەستەکان ببەن.
سەبارەت بەو 110 هەزار بەرمیلەش کە داوای دەکەن، راست نییە. بەپێی زانیارییەکان رۆژانە 110 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان رەوانەی تورکیا دەکرێ. ئەو نەوتە پێش ئەوەی بگاتە بەندەری جەیهان، لە ناو تورکیا بە نرخی بازاڕی جیهانی دەفرۆشرێ و لەگەڵ تورکیادا بەش دەکرێ. نە لە تورکیا و نە لە کوردستانیش کەس نازانێ پارەی ئەو نەوتە بۆ کێ دەچێت؟!؟!؟
لەو بەینەدا، یەکێتیش ئاگادارە و، وەک گرێبەستی غازاتەکە لە پێناو چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا و، پشکی کۆمپانیای قەیوان لەو بەزم و رەزمانەدا، قڕ و قپ بووە.!!!!
ئەگەر وا نییە، فەرموون خۆتان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا، رێکبکەون و بە بەغداش بڵێن وەکو هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق، تەخمینی پێداویستیی رۆژانەی پارێزگاکانی هەرێم بکەن بۆ سوتەمەنیی رۆژانە و دابینی بکات. ئەو کاتە بەڵکو نرخی بەنزین و گازۆئیلیش لە سەر هاووڵاتی هەرزانتر رادەوەستێ.
رێبوار کەریم وەلی:
خەڵک باجی بەشە نەوتی تورکیا دەدەن
داواکردنی رۆژانە 110 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ پێویستیی ناوخۆی کوردستان و کرێی کۆمپانیاکان، دوو بیانووی درۆیینن و دورن لە راستییەوە.

No Comment! Be the first one.