حاکم شێخ لەتیف لە وتارێکدا کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی دەنووسێت:
دروزەکان و داوای سەربەخۆیی
کورد و رەتکردنەوەی تۆمەتی ئینفیساڵی
دروزەکان کەخۆیان بە عەرەب دەزانن و خاوەنی شۆڕشی سەربەخۆیی سوریان و خۆیان بە دامەزرینەری سوریا دەزانن و هەمیشە لە رابردودا لەگەل دەسەلات بوون یان لە دەسەلاتدا بوون و زوڵمیان لینەکراوە.
لەگەل یەکەم روبەروبونەوەیان لە گەل ترۆریستانی دەسەلاتی نوێی سوریا و ئەو ڕەشە کوژی و تەکفیرو سوکایەتی کردن و دزی و تالانی و بردنی هەندی لە کچ و ژنەکانیان وەک سەبایا
ئەمڕۆ لە ناو سوەیدا بەدەنگی بەرز سوریاییان تەڵاق داو وتیان ئیمە نە لامەرکزی و نە فیدرالیمان ناویت و داوای سەربەخۆیی تەواو دەکەین وسوریا بۆتە پەڵەی شەرمەزاری.
کەچی ئیمەی کورد لەوەتای سوریا هەیە بە هەموو رژیمەکانیەوە (عەلمانی بوبن یان قەومی یان ئیسلامی )هەر چەوساوە بووین و مافی زمانی کوردیشیان پێ رەوا نەبینیوین ،کەچی هەردەڵیین ئیمە سەربەخۆییمان ناویت و جوداخواز نین و سوریا بەوڵاتی خۆمان دەزانین ،بەلام ئەوان بەوەش باوەڕمان پێ ناکەن و وەک تۆمەتیکی ناشیرین پیمان دەڵین (ئینفیساڵی).
پیم وایە دوای ئەوەی ئەمڕۆ دروزەکان بەوپەڕی ئازایەتیەوە کردیان دەبی کوردیش بەدەنگی بەرز ئیتر سوریای تیرۆر تەلاق بدات و داوای سەربەخۆیی و ئینفیسالی بکات، شەڕ و نیوەشەڕ هەریەکە وە ئەو خوێنەی کە لەوی دراوە هی داواکردنی ئینفسالیە نەک داوای لامەرکەزی شەرمنانە کە ئەوەشمان پێ رەوا نابینن.
بەعسی عەرەبی شۆفینی وحوکمڕانانی ئیستا سەبارەت بە دیدیان بۆ مافەکانی کورد هیچ جیاوازی نیە بەداخەوە.
No Comment! Be the first one.