چاویارنیوز_ ئەحمەد میرە نووسەر و مامۆستای زانکۆ رایگەند: سەرۆکەکان لە بۆنە ئایینی و نیشتمانی و جەژنەکاندا، مژدەی خۆش دەبەخشنەوە و جەژنانە دابەشدەکەن، کەچی لە هەرێمەکەی ئێمەدا، سەرۆک بە هەڵچوونێکی کاتی و تووڕەبوونێکی گەنجانە و شڵەژانێکی ناسیاسییانەوە، نەک جەژنانەی بە خەڵکی کوردستان نەدا، بەڵکو سەری مووچەکەشی خوارد.
ئاماژە بەوەش دەکات: لە مێژە وتوویانە: پێویستە قسەکانت هەمیشە لە خۆت بچووکتربن، بەڵام سەرۆکی ئێمە زۆر لە خۆی قەبەتر دوا، تا داری نەهامەتی لە گیرفانی خەڵکی هەژاری مەملەکەت وەشاند.
راشیگەیاندووە: ئەم پرسە لە پرسەکانی تر ناچێت، بۆیە دەبێت هەموومان لەبارەیەوە بدوێین و بۆ مێژوو تۆماریبکەین، کە بیرکردنەوەی بچووک و خراپی سەرۆک و هەڕەشەکانی، چ کارەساتێکی گەورەی لێ سەوزبوو.
دەڵێت: بۆئەوەی سەرۆک هێندەی تر باری دەروونیمان تێکنەدات، پێشنیازی
سەرۆک سەری مووچەی خوارد
چاویارنیوز_ ئەحمەد میرە نووسەر و مامۆستای زانکۆ رایگەند: سەرۆکەکان لە بۆنە ئایینی و نیشتمانی و جەژنەکاندا، مژدەی خۆش دەبەخشنەوە و جەژنانە دابەشدەکەن، کەچی لە هەرێمەکەی ئێمەدا، سەرۆک بە هەڵچوونێکی کاتی و تووڕەبوونێکی گەنجانە و شڵەژانێکی ناسیاسییانەوە، نەک جەژنانەی بە خەڵکی کوردستان نەدا، بەڵکو سەری مووچەکەشی خوارد.
ئاماژە بەوەش دەکات: لە مێژە وتوویانە: پێویستە قسەکانت هەمیشە لە خۆت بچووکتربن، بەڵام سەرۆکی ئێمە زۆر لە خۆی قەبەتر دوا، تا داری نەهامەتی لە گیرفانی خەڵکی هەژاری مەملەکەت وەشاند.
راشیگەیاندووە: ئەم پرسە لە پرسەکانی تر ناچێت، بۆیە دەبێت هەموومان لەبارەیەوە بدوێین و بۆ مێژوو تۆماریبکەین، کە بیرکردنەوەی بچووک و خراپی سەرۆک و هەڕەشەکانی، چ کارەساتێکی گەورەی لێ سەوزبوو.
دەڵێت: بۆئەوەی سەرۆک هێندەی تر باری دەروونیمان تێکنەدات، پێشنیازی بۆ دەکەم، کە جەژنە پیرۆزە نەکات و قڕوقەپ دابنیشێت.
بۆ دەکەم، کە جەژنە پیرۆزە نەکات و قڕوقەپ دابنیشێت.
No Comment! Be the first one.