چاویارنیوز – هاووڵاتیانی ناڕازی ATMی هەژماری من دەشکێنن.
هاووڵاتیان وەک جۆرێک لە ناڕەیەتی دەربڕین دژی نەهاتنی مووچە و دواکەوتنی لە رۆژانی جەژندا، هەڵدەستن بە شکاندنی ئامێری ATMی (هەژماری من).
لەو بارەیەوە ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: چەند کەسێک هەستاون بە شکاندنی چەندین ئامێری هەژماری من، ئەوەش وەک دژایەتی و رەتکردنەوەی ئەو دۆخەی مووچەخۆرانی تێدایە.
وتیشی: ئەو کەسانەى ئامێرەکانیان تێکداوە هێشتا دەستگیر نەکراوون.
No Comment! Be the first one.