چاویارنیوز – هەڵکشانی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە سەرکردەیەکی ناوچەییەوەیە بۆ رابەرێکی نێودەوڵەتی و حزوری بەردەوامی لە ئاراستەکردنی گۆڕانکارییەنێودەوڵەتییەکاندا، بارزانیی باوک و مەسروری کوڕی هەراسان کردووە.
لانیکەم لە دە ساڵی رابردوودا، کەس بەقەدەر بارزانیی باوک و کوڕ قەیرانیان بۆ کوردستان دروست نەکردووە.
رەنگبێ ئەوانەی ئەمڕۆ ئابوریی سەربەخۆ بە چاوی نێچیرڤان بارزانی دادەدەنەوە و بە ئەندازیاری بڕینی بودجەی کوردستانی لە قەڵەم دەدەن، ئەوە نادیدە دەگرن کە لە راستیدا، ئەندازیاری بڕینی بودجە بارزانیی باوک بوو.
بوغرایی و سەرکێشییەکانی بارزانیی باوک لەوەی کە دەبێ ئەو بڕیار بدات کێ سەرۆک وەزیرانی عێراقە و، کێ سەرۆککۆماری عێراقە و مل لەبەر ملنانی مالیکی، وایکرد کە بەغدا بودجەی کوردستان ببڕێ.
No Comment! Be the first one.