لەتیف مستەفا
چاویارنیوز – نەخشە ڕێگای دەستوری پێکهینانی پەرلەمان و حکومەتی عیراق دوای پەسەند کردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدرالیەوە
مادەی ٥٤ ـ لە ماوەی ۱٥ ڕۆژدا سەرۆک کۆمار بانگهیشتی پەرلەمان دەکات بۆ یەکەم دانیشتنی نابیت لەوماوەیە زیاتر دریژ بکریتەوە
بەگویرەی بریاری دادگای فیدرالی دانیشتنی یەکەم نابیت بە کراوەیی بهیلریتەوە.
مادەی ٥٥ـ پەرلەمان لە دانیشتنی یەکەمیدا لە پێشەوە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژیریت و ئینجا جیگری یەکەم و جیگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان هەلدەبژیردرین بە دەنگدانی نهینی و راستەوخۆی ئەندامانی پەرلەمان
مادەی ۷۲ـ پەرلەمان لە ماوەی ۳٠ رۆژ لە دانیشتنی یەکەمیەوە سەرۆکی کۆمار هەڵدەبژیریت
مادەی ۷٦ یەکەم ـ سەرۆکئ کۆمار لە ماوەی ۱٥ رۆژلە بەرواری هەلبژاردنیەوە پالیوراوی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان رادەسپیریت بۆ پیک هینانی حکومەت
مادەی ۷٦ دوەم ـ سەرۆک وەزیرانی راسپیردراو بۆ پیک هینانی حکومەت پیویستە لە ماوەی ۳٠ رۆژدا ئەندامانی حکومەتەکەی دیاری بکات
مادەی ۷٦ سێیەم ـ ئەگەر سەرۆک وەزیرانی راسپیردراو شکستی هینا لە دیاری کردنی ئەندامانی حکومەتەکەی سەرۆکی کۆمار لە ماوەی ۱٥ رۆژ لە شکستی راسپیردراوی یەکەم پالیروراویکی تر رادەسپیریت بۆ پیک هینانی حکومەت کە پیویستە ئەویش لە ماوەی ۳٠ رۆژدا ئەندامانی حکومەتەکەی دیاری بکات
مادەی ۷٦ چوارەم ـ سەرۆک وەزیرانی راسپیردراو ناوی ئەندامانی کابینەکەی و بەرنامەی حکومەتەکەی پیشکەش بە پەرلەمان دەکات بۆ وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندام پەرلەمانەکان
مادەی ۷٦ پینجەمـ ئەگەر کابینەکە متمانەی پەرلەمانی بەدەست نەهینا سەرۆکی کۆمار لە ماوەی ۱٥رۆژدا پالیوراویکی تر رادەسپیریت
No Comment! Be the first one.